پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە دەستپێدەكات

جیهان

23/11/2023     ژمارەی بینراو 256


راچڵەكین-

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ بزووتنەوەی حە.ما.س پێیگەیشتوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستدەكرێت بە ئازادكردنی دیلە ئیسرائیلییەكان لە كەرتی غەززە.

لە هەواڵێكیدا كە بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، میدیای فەرمی ئیسرائیل "KAN" ئاماژەی بەوە كرد بەپێی هێڵە گشتییەكانی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ حەماس پێیگەیشتوون، پێشتر ئیسرائیل لە ڕێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە ناوی ئەو دیلانە وەردەگرێت كە ئازاد دەكرێن.

لە بەرامبەردا ئیسرائیلیش ناوی ئەو فەڵەستینییە دەستبەسەكراوانە دەدات بە لیژنەكە كە ئازادیان دەكات.

زانیاریی نادرێت بە خێزانی ئەو دیلانەی چاوەڕوان دەكرێت سبەی ئازاد بكرێن، لەبەرئەوەی دوای پشكنینی تەندروستیی دیلەكان لە نەخۆشخانە بە خێزانەكانیان شاد دەكرێنەوە.

هەروەها لە هەواڵەكەدا هاتووە "كارەكانی ئەو دیلانەی ئازاد دەكرێن هەموو بەیانییەك كاتژمێر 10:00 دەستپێدەكات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن