كەشناسی زانیاریی لەبارەی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە

کوردستان

25/11/2023     ژمارەی بینراو 275


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی یەک شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :


هەولێر : 18  

سلێمانی : 18

دهۆک : 16

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 17

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 23

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن