هێمن
ڕاچڵه‌كین-
هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه و له سا‌ڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه.
ئه‌م شاعیره مه‌زنه سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، دواتر باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی فه‌ڕه‌میی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار.
هێمنی شاعیر له وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی. هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 1945.08.16دا كرا به پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیاوه.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌رچوواند تاكو له ڕۆژی 16ی نیسانی 1986دا كۆچی دواییكرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی خاكەلێوەی 2720 بەرامبەره بە 16-4 2020 سی چوار ساڵ بەسەر كۆچی شاعیری گەورەی كورد مامۆستا هێمن موكریانی‌دا تێدەپەڕێت.
شینم گەلێك گێڕا و شادی‌م كەم دیوە
خۆشی دەڵێن هەیە، بەڵام نەم دیوە
هەڵوەدا بووم لەدووی پەری ئازادی
تووشی نەبووم نە لەودیو و نە لەم دیوە
***
سەگی تێ ڕی چ نرخێكی هەیە ژین
ستەم هەتا كەی مەگەر ئێمە بەشەر نین
***
کێلی گۆڕی شەھیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
دەفتەری شێعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم
چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی ھەڵپەسێرراوم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕەو و زیزم
***
نیـــــیە باكم كە ئەگەر زاڵم شكاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە كە وا ناگاتە گوێی كەس ناڵە ناڵی من
***
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە كە هەم یا نیم ؟!