هونەرمەند تایەری خەلیلی كۆچی دوایی كرد

کوردستان

26/11/2023     ژمارەی بینراو 1302

راچڵەكین-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ ( تایەری خەلیلی) لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، كەمێك پێش ئێستا هونەرمەند تاهیری خەلیلی لەناو ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی راپەڕین-ی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

لای خۆیەوە سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند:"ئاگاداركراین لە رووداوی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی و تیمەكانمان رەوانەی شوێنی دیاریكراو كرد، بەپێی ئەو ئاگادارییەی پێماندراوە كەسەكە هونەرمەند تاهیری خەلیلی-یە".

 

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن