ڕیاڵ مەدرید کراوەیە بۆ گەڕانەوەی زێدان

وەرزش

26/11/2023     ژمارەی بینراو 173

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لە گەڕانەوەی زێدانی فەرەنسی ئەفسانەی یانەکە دەکات بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی مێرێنگێ لە هەر کاتێکدا.

زیدان پێشتر ڕاهێنەری تیپی شاهانە بوو لە دوو ساتی جیاواز، هەروەها سێ جار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

مشتومڕێکی زۆر لەسەر ناسنامەی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوودا دروست بووە، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

بەگوێرەی بەرنامەی "ئێل شێرێنجیتۆ"ی ئیسپانی، پێدەچێت بۆ هەندێک کەس کاندیدی دڵخوازی سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێز، چابی ئەلۆنسۆ، ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن بێت، بەڵام کاتێک پرسیار لە سەرچاوەکانی یانەی شاهانە کرا، سوپرایزێک دەرکەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید یانەکە وەک ماڵێک بۆ زێدان دەبینن، زیزۆ دەتوانێت لەگەڵ یانەکەدا کاربکات و دواتر لە ماوەی ژیانیدا دەیان جار جێی بهێڵێت.

لە بەرنامەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، پێرێز بە زێدانی ڕاگەیاندووە، دەرگای ڕیال مەدرید هەمیشە کراوە دەبێت بۆ گەڕانەوەی، ئەگەر ڕاهێنەری فەرەنسی بیەوێت بگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری دانانی زێدان وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە وەرزی داهاتوودا هەیە، ئەگەر ئەنچیلۆتی لە پۆستەکەی بەردەوام نەبێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن