مۆرینیۆ تواناکانی خۆی پێشکەش بە هەڵبژاردەیەکی گەورە دەکات

وەرزش

27/11/2023     ژمارەی بینراو 99

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، خۆی پێشکەش بە هەڵبژاردەی بەڕازیلی کردووە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو سەرکردایەتییەکەی بگرێتە ئەستۆ.

گرێبەستەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ ڕۆما لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەنیازە گرێبەستێکی نوێ واژۆ نەکات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل بە نیازی ئەوەیە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بگوازرێتەوە، بەڵام ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بەنیازی ئەوە بێت لەگەڵ مێرێنگێ بەردەوام بێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئول"ی پورتوگالی، مۆرینیۆ ئارەزووی وەرگرتنی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات، پێشتریش خۆی پێشکەش بە هەڵبژاردەی سێلیساو کردووە.

مۆرینیۆ پێیوایە هیچ شتێکی نوێ لەگەڵ ڕۆما پێشکەش ناکات، دوای ئەوەی سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی خولی کۆنفرانسەکانی ئەوروپا و پلەی دووەمی خولی ئەوروپا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆرینیۆ پێی وایە ناگەڕێتەوە سەرکردایەتی هەڵبژاردە گەورەکانی ئەوروپا.

مۆرینیۆ دەیەوێت لە کۆپا ئەمریکای داهاتوودا ببێتە ڕاهێنەری نوێی بەڕازیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن