بڕیارێك لەوەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەران

کوردستان

04/12/2023     ژمارەی بینراو 1771

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی، بڕیارێك بۆ ئەژماركردنی خزمەتی راژە بۆ هەندێك لە فەرمانبەران دەردەكات و خزمەتی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی دەخرێتە سەر خزمەتەكانیان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە لایەن ئاوات شێخ جەناب، لە 23ی11ی 2023 دەرچووە، ئاماژە بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، بۆ بڕیاری هەژماركردنی راژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: "هەژماركردنی راژەی پارێزەرایەتی و ئەندازیاری و پزیشكی، پێش دامەزراندن ئەژمار دەكرێت، واتا نەكەوتبێتە نێو راژەی كردارەكی (فیعلی) فەرمانبەر، نەك نێوان دوو دامەزراندن."

لە خاڵی دووەمی بڕیارەكەی داراییدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "هەر فەرمانبەرێك زیاتر لە جارێك دامەزرابێت، هەر راژەیەكی دیكەی هەبێت لەنێوان دامەزراندنەكانی، ئەوە بۆی ئەژمار دەكرێت، ئەویش لە چوارچێوەی رێنوێنییە بەركارەكاندا."

ئەژماری راژە بۆ سەر خزمەتی فەرمانبەری، هەم بۆ گۆڕینی ناونیشان و زیادكردنی مووچەیە، هەروەها بۆ خانەنشینییش سوودیان لێوەردەگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن