حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووی رۆژی یەكشەممە بڕیار دەدات

کوردستان

07/12/2023     ژمارەی بینراو 907

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمییەو پشووەكەی عیراق هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی رۆژژمێری حكومەت، رۆژی یەكشەممە 10ـی كانوونی یەكەم، لە سەرجەم دامودەزگاكان دەوامی فەرمییە و پشووەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە 10-12-2023 بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی عیراق، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن