عیراق؛ چوار رۆژ پشوو راگەیەندرا

عێراق

12/12/2023     ژمارەی بینراو 618


راچڵەكین- 
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی كوردانی ئێزدی، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بكرێتە پشووی فەرمی بۆ پێكهاتەی كوردانی ئێزدی.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاوكرایەوە"جەژنی ڕۆژووی ئێزی هاوكاتە لەگەڵ یەكەم هەینی لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕۆژهەڵاتی، كە ساڵانە سێ رۆژ دێتە پێش، دەبێتە پشووی فەرمی بۆ پێكهاتەی ئێزدی، كە ئەم ساڵ لە 12 بۆ 15ی كانوونی یەكەمی 2023 دەبێت.”

كوردانی ئێزدی دوای سێ رۆژ بەڕۆژووبوون، جەژن دەگێڕن و خەڵك لەو رۆژەدا لە ناوچە جیاجیاكانەوە روو لە گۆڕستانەكان دەكەن، پاشان دەچنە مەزارگەكان و گەردنی یەكتری ئازاد دەكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن