راچڵەكین-
حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژێكی لە هەفتەی داهاتوودا، وەك پشوو راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم" لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت".
هەر لە راگەیەوندراوەكەدا هاتووە"ڕۆژی 18ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە.".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، پشووەكە هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 19ـی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.