راچڵەكین -
حكومەتی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، بڕیاریدا هەشت رۆژ بكرێتە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رۆژی 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.