كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆو سبەینێ بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

18/12/2023     ژمارەی بینراو 62

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان پلەكانی گەرما (3-4) پلە نزمدەبێتەوە. 

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیشدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  :  16 پلەی سیلیزی

سلێمانی   : 15 پلەی سیلیزی

دهۆك      : 16  پلەی سیلیزی

كەركووك   : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ    :   15 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی

سۆران  : 14  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن