عیراق دوو رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

عێراق

20/12/2023     ژمارەی بینراو 643

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژانی 25 و 26ی ئەم مانگە بكرێتە پشووی فەرمی بۆ هاووڵاتیانی كریستیان لەسەرانسەری عیراقدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا، كە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، بڕیاریدا بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی عیسای مەسیح، هەردوو رۆژی دووشەممەو سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بكرێتە پشووی فەرمی بۆ هاووڵاتیانی كریستیان لە سەرانسەری عیراقدا.

پشووەكە سەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت دەگرێتەوەو تەنها ئەو فەرمانبەرانە لێی سوودمەند دەبن كە لەپێكهاتەی كریستیانن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن