راچڵەكین-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون دەكات بە كرۆنا لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان و دەڵێت، بەراورد بە مانگی رابردوو، لەم مانگەدا تووشبوون بەڕێژەی 52% زیادی كردووە.
رێكخراوەكە لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاندووە، 850 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ لەم ماوەیەدا تۆماركراون، لەسەر ئاستی جیهانیش تووشبوون لە ماوەی 20 رۆژدا بەڕێژەی 52% زیادی كردووە.
پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو، جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كرۆنا، خۆی لەگەڵ مرۆڤدا دەگونجێنێت و بەردەوام گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.