ناڵە سوپەر دوای ئازادكردنی بێدەنگی شكاند

هەمەڕەنگ

25/12/2023     ژمارەی بینراو 5164

راچڵەكین-ئاسۆ شەیدا

ناڵە سوپەر، خانە وەرزشوان و میدیاكار، دوای ئازادكردنی لەزیندان بەبریاری دادگا، دەڵێت:" لە كۆتاییدا هەر ڕاستی سەر دەكەوێت."

ناڵە سوپەر، لەلێدوانێكدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا لەدوای ئازادكردنی رایگەیاند"من ئازادم، ئەو تۆمەتانەی درانە پاڵم دادگا خۆی ڕەتیكردۆتەوە، چونكە هیچ دۆسیەیەكم لەسەر ساغ نەبۆتەوە. بۆیە دەڵێم من لە دادگا ئازاد بووم."

وتیشی:"دادپەروەری بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەخوازم، خۆم یەكێكم لەوانەی نزیكەی ساڵێكە هاواری دادپەروەری دەكەم، سوپاس بۆ خوا لە كۆتاییدا هەر ڕاستی سەردەكەوێت."

ناڵە سوپەر لە 2022/5/12 دەستگیركرا و لە مانگی ئەیلولدا بە تاوانی ساختەكردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی ( پێنج ساڵ و یەك مانگ) سزادرا، بەڵام دواتر سزاكەی بۆ ساڵێك و شەش مانگ كەمكرایەوە، دواتر بە (6) مانگی تر زیندانی سزادرایەوە بە یاسای چەك.

 مانگی 11ی ئەمساڵیش جارێكی تر بە تۆمەتی تێكدانی ئاساییشی نیشتمانی بە (5) ساڵ و یەك مانگ زیندانی سزادرایەوە، بەڵام دوینێ یەكشەممە 24-12-2023 ئازادكرا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن