هاوسەری پێشووی دكتۆر زمناكۆ راستییەكان ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

27/12/2023     ژمارەی بینراو 2811

راچڵەكین -

هاوسەری پێشووی دكتۆر زمناكۆ، ئەو پزیشكە كوردەی رەگەزی خۆی گۆڕیوە، لەسەر ئەو بابەتە دێتە دەنگ و هەموو راستییەكان ئاشكرا دەكات، دەشڵێت: ئەو رووداوە گەورەیە سەرلەبەری ژیانی خێزانیی من و منداڵەكانمی گۆڕی.
  
شنە خالید، هاوسەری پێشووی دكتۆر زمناكۆ، كە لەولاتی ئەمریكا نیشتەجێیە، لە نووسینێكدا كە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، تەواوی راستییەكان لەبارەی گۆڕینی رەگەزی هاوسەری پێشووی و كاریگەریی ئەو رووداوە لەسەر خۆی و منداڵەكانی باس دەكات.

دەقی نوسینەكە:

تازە با باسیكەم باشترە

چەند مانگێك بوو گەیشتبووینە امریكا، كە مامۆستا سۆران لە هەولێرێ سەیارەی لێیدا و كوشتی. ئەوە شۆكەكی زۆر گەورەبوو لەسەر زمناكۆ كە هاورێی هەرەنزیك و لە مێژینەی مامۆستا سۆران بوو. زمناكۆ دوای شۆكی  مردنی ئەو هاورێیەی گۆرا، دەمزانی چشتەك لەناخیدا كوژایتەوە. بەرادەیەك تازیەبار بووكە تەسەورم نەدەكرد هیچ هاورێیەك لۆ مردنی هاورێیەكی وەها چەندین مانگ تازیەبار بی.

چەند مانگ بوو ریشی نەتراشی بوو. دەیزانی من زۆر ئەوم پێ قۆزە كاتەك ریشی هەیە، رۆژەكیان گوتی سێ مانگی دیكەش با ئەو ریشە لۆ توو بیت و دوای ئەوە لۆخۆم دەبم. من نەمزانی و دلنیام ئەویش نەیزانی مەبەستی چییە. دوای سێ مانگ ریشی تاشی، زمناكۆ دلتەنگییەكەی نەما، وردە وردە پەرچەمی درێژ كرد، من پێم ناخۆش بوو. بەلام لەوە زیاتر زمناكۆم خۆشدەویست كە وای لێ بكەم ئەوەی نەكا كە دلی پێی خۆشە. زمناكۆ وردە وردە دەستی بەگۆران كرد. هەم لە روخسار و هەم لە هەلسوكەوت، منیش وردە وردە بەهۆی گۆرانەكانی دلتەنگی بالی بەسەرمدا دەكێشا، مانگ و سال تێپەرین و من هەمیشە تازیەبار و زمناكۆ دلخۆش، من گلەییم لای باوك و كەسوكاری دەكرد كە ئەو گۆرانانەیم قبول نییە و وەكو هاوسەر مافی ئەوەم هەیە داوا لە مێردەكەم بكەم پرچی درێژ نەكات، پرچی رەنگ نەكات، تیشێرتی ناسك لەبەرنەكات...بەلام هەموو جار گفتوگۆكانم لەگەل زمناكۆی لەوێ قوفل دەدرایەوە، دەیگوت ئەگەر بەراستی ئەمنت خۆشبوێ، دەبی ئەوها ئەمنت خۆش بوێ كە دلم پێ خۆشە نەك هیچم بەسەر فەرز بكەی. منیش لای خۆمەوە پێم وا نەبوو هیچم فەرزكردبیت تەنها دەمویست بگەرێتەوە سەر دۆخی جارانی و پرچی كورت بكاتەوە و رەنگی نەكا. چونكی وەكو هاوسەر دەبی بای ئەوە مێردەكەم بە دلم بكات تا ئاستی حەز و ئەتراكشنم لۆی لە لووتكە بیت. 

بەبیرمە لە كۆڕ و كۆبوونەوەی كۆمەڵایەتی بەدزی هەمووان، بەس دەگریام، چونكی بەبەرچاومەوە رۆژ بەرۆژ دەمدیت وا زمناكۆی مێردم دەتوێتەوە، هەر هەفتەی پارچەیەك و بەشێك لە زمناكۆی لەناو دەچوو و بەشێكی نوێ جیگەی دەگرتەوە. تازیەباری من زۆر درێژی خایاند. ئاخر ئاسان نییە بەبەرچاوتەوە، ئەو پیاوەی عەشقی بووی و عاشقت بوو، وردە وردە بمریی و هیچ هیچیشت لەدەست نێ تا ئەو عەشق و مەعشوقەت رزگار بكەی. من و زمناكۆ شێتانە یەكتریمان خۆشدەویست. دوای دە پازدە سال زەواج و سێ مندال، هێشتان وەك سەردەمی دلداری شێتانە یەكتریمان خۆشدەویست. 
من هیوام هەبوو ئەو گۆرانە وردانەی زمناكۆ دەیكرد كاتیی بن و رۆژەك بێت بێتەوە هۆش خۆی، هەر بەو هیوایەی دەژیام ماوەی پێنج سال. هەتا مانگی دوازدەی دووهەزار و حەڤدە كە وتاری ژنێك لە مندا ی بلاو كردەوە. ئیدی هیچ هیوایەكم نەما. بەبیرمە كە ئەوكات لە زانكۆی جۆن براون قوتابی ماستەر بووم، لەگەر دكتۆر تێریل قسەم كرد، گوتی كاتی ئەوەیە رووبەروی ببیەوە و پرسیاری لێ بكەی بزانی چ دەگوزەرێ?

لەهەمان كاتیش، بابی نازدارم لەسەرە مەرگ بوو. بابم كە ڤیزەی وەرگرتبوو سەردانیم بكا، مەرگ رێگەی نەدا و مرد. سێ سال بوو نەمدیتبوو. دە رۆژەك دوای مردنی بابم  لە زمناكۆم پرسی كەینی دەگەرێتەوە سەر ئەسلی خۆی و واز لەو وردە گۆرانكاریانە دەینی??. 

پرسیارەكەم زۆر جددی بوو، زمناكۆش چیدی نەدەكرا لەوەلامەكەی رابكات، وەلامی دامەوە گوتی كە ئەو كاتەك سەیری ئاوێنەی دەكات نایەوێت وێنەی پیاوەك ببینی، بەلكو دەیەوێت ئافرەتەك ببینی. 

ئیتر دنیای من روخا، هیوای پێنج سالەم كە پێم وابوو رۆژەك زمناكۆ بەهۆش خۆی دێتەوە و دەبتەوە زمناكۆی جاران، مرد. زمناكۆی من مرد. لە ماوەی دوو حەفتە، هەم باوكم مرد و هەم مێردم، بابی مندالەكانم. 

نازانم كوو ژیام، دەزانم وێران ببووم، دارمابووم، دەزانم رۆژی هەینی بوو كە پێی گوتم، شەممە و یەك شەممە لەناو سەیارەی لەو شارەی دەخولامەوە و بە كول دەگریام،. دەمویست ئەوە درۆ بیت، نەمدەتوانی قسەی لۆ هیچ كەسەك بكەم، چونكی لای من قەزیەكە ئی وەی نەبوو باس بكرێت.  دەمویست خودای ببینمەوە، هەر بەفعلی دەگەرام خودای لە شوێنەك ببینمەوە، لێی بپرسم ئەوە چییە روودەدات? راستە یان درۆیە?? یەعنی مێردی من، زمناكۆی من ژن بووە? و ئەمن لەگەری ژیایمە? ئەی ئەو هەموو خۆشەویستییە? ئەدی سێكسەكانمان یەعنی درۆ بووە? ئەی مندالەكانمان?? ئەدی لۆ سەرەتای یەكترباسینمان هیچ هیچ نیشانەیەك نەبوو?? دەمویست خودای ببینمەوە، نەمدەزانی روو لە كێندەر بكەم، دەزانم هەر سەیارەم دەهاژوشت و دەسورامەوە، كاتەك بەلای كلێسایەكی گەورە رەت بووم، مێشكم گوتی بگەرێوە، برۆ پێش كلێساكەی، دەمزانی ئەوان لەهەموو كەس شیاوترن ئێستا هانایان لۆ ببەم برەك دلم بدەنەوە، رەنگە ئێستا رەخنەم لێ بگرن، بەلام ئەگەر لە جێی من بوونایە رەخنەی ناگرن. چونكی خودا خودای هەموو مرۆڤ و دینەكانە. چومە ژۆری، هەندە پەشۆكاو بووم و بەكول دەگریام، دوو ژن دانیشتبوون، گوتم دەمەویت كەسەك نوێژم لەگەل بخینی، خێرا بردمیانە ژورەكیدی لای پیاوەكی پیر، كە قەشە بوو، گۆتی كچم چتە?? چبووە?? گۆتم مێردەكەم نەخۆشییەكی زۆر دەگمەنی گرتییە تخوا دوعای لۆ بكە چاك بێتەوە. كورسیەكی لۆم هینا و دانیشتین، هەردووك دەستی گرتم و لەخودای پاراوە بەبیرم نییە چی دەگوت، بەس دەزانم تا تەواو بوو دوو گۆمە فرمێسك لەسەر مێزەكەی پێشم دروست ببوو كە فرمێسكی نە پساوەی لە كۆنترۆل دەرچووی من بوو.

دوای ئەو رۆژ و مانگە تالانە كە ئێستاش نازانم چۆن چۆنی تێپەرین، كەوتمە نێوان دوو بەرداش، زمناكۆم رادەبەدەر خۆشدەویست، نەمدەویست ئازاری ئەوەی هەبی كە خۆی نەبی، لەهەماننكاتدا خۆبوونی زمناكۆی واتا مردنی من. هێشتان نەمدەویست زمناكۆی لەدەست بدەم. زمناكۆش قەت نەیدەویست ئەمنی لەدەست بدات. زۆر دەترسا لەوەی ببتە خۆی، ئەمنی لەدەست بچی، جارەكیان گوتی ئەگەر ئەتووی لەدەست بدەم ئیدی باكم بە چیدی دەبی? 

منداڵەكانمان، ئازاری زۆریان چەشت، هەر لە كچەكەم كە ئەوكات تەنها چار سال بوو و دەگریا چونكی نەیدەویست بابی بەو شێوازەكیدی ببینی، هەر لەكورەكانم كە ئەوكات. دەدوازدە سالان بوون نەیاندەویست لە ژۆری خۆیان بێنە دەرێ نەوەك بابیان بە شێوازی نوێ ببینن،، كچەكەم بەو تەمەنە گچكەی، لە هەولەكی بێوێنە دابوو ختزانەكەمان هەلنەوەشێتەوە، بەو تەمەنی جار سالیەی هەموو ئێواران هەر هەموومانی لە هۆلەكەی كۆدەكردەوە و چالاكی وەهای دروست دەكرد دەبوایە هەموومان بەشداری بكەین. چونكی هەستی بەهەر هەموو مەترسیەكانی هەلوەشانەوەی خێزان دەكرد.  ئێستاش كە نۆ سالە،  هەموو ئاواتی ئەوەیە جارەكیدی داك و بابی، یاخود داك و داكەكەیدی ببینتەوە لەسەر یەك سفرەی نانی بخۆن. 

 بەبیرمە رۆژەك كوری ناوەنجیم گوتی دایە با بابە نێتە لای باسی مەكتەبێ چونكی هیچ كەسەك بابی پرچی وەها درێژ نییە. كە بە زمناكۆم گۆت، گوتی مندال لۆی نییە تەداخولی بریار و ویستی من بكات، بە كورەكەشمی گوت كە ناكرێ تەداخولی بڕیارەكانی بكات.

كوڕە گەورەكەم ساڵی پار، رۆژەكیان هاتە كنم و تێر تێر گریا، تێر تێر گریاین پێكەوە چونكی  ئێستا زۆر بە روونی هەست بە لەدەستدانی بابی دەكات. دەیگوت چ دەبوو ئەگەر بابم وەكی جاران بووایە و پێكەوە برادەر بووینایە!

پێم گۆت ژانوار گیان، دەزانم بابت گۆرایە و هیچ ئەوكەسەیە نییە كە سەرەتا بابت بوو، بەس دەمەوێ ئەوەی بزانی كە یەك چشت لەوی نەگۆرایە، ئەویش خۆشەویستیتی لۆ نگۆ. ئەنگۆی رادەبەدەر خۆشدەوێت ئەوە تاكە چشتە كە دلنیام نەگۆرایە.  و قەتیش لۆوی ئاسان نەبووە بریاربدا ئەو گۆرانكاریە گەورەی بكات ئەگەر لەناخەوە زۆر زۆری ئازار نەدیتبیت.

بەهەر حال، مادام زمناكۆ خەسرۆ وەك لانە كرمانج بە فەرمی خۆی ئاشكرا كرد، ئیتر پێم وابوو كاتی هاتییە و ئاساییە ئەمنیش وەكوو شنە، هاوسەری پێشوی د. زمناكۆ خەسرۆ ی، باسی ئەو رووداوە گەورەی بكەم كە سەرلەبەری ژیانی خیزانی من و مندالەكانمی گۆری.

وەكوو ژنەك، كە هاوسەری ئازیز و بابی مندالەكانمم لەدەست دایە بەهۆی تەوژمی زۆر بەهێز و نوێی رەوتی برەودان بە (خۆ بوون) و پەلكە زێرینە، وبەهۆی  رەگەز گۆرینی مێردەكەم تكام وایە هەموو خیزانەك، هەموو دایك و باوكەك بە وریایی و بە وردی لە ژیانی مندالەكانیان وردبنەوە، ئەگەر نارەحەتی رەگەزیان هەیە چارەسەریان بكەن لێیان گەرین با ببنە ئەوەی كە دەخوازن ببنێ بەر لەوەی هاوسەرگیری بكەن و مندال بخەنەوە. با چیدی هیچ هاوسەر و مندالەك ئەوەی بەسەر نێ كە بەسەر خۆم و مندالەكانم هات.

هەرچی سەبارەت بە لانە خانە، ئەو مرۆڤەكی زیرەك و دلسۆزی ولات و میللەتی خۆیتی. دكتۆرەكی زیرەك و پزیشكەكی دەروونی زۆر بەتوانایە لانە بیت یان زمناكۆ، نێر بیت یان مێ، لۆ میللەتی خۆی دلسۆز و بە ئەمەك بووە و دەبی. خزمەتی زۆری پێش كەش كردیە. 
من وەكوو خۆم، دەمێكە لە هەموو كەسەك خۆش بوویمە كە بوویتە مایەی ئازاردانی من. ژیان گەشتەكی كورتە، با لە خۆشەویستی و لێبوردەیی و جوانی زیاتر چیدی نەبەخشینەوە. 

یاخوا كەس ئەوەی بەسەر نەیێ كە بەسەرە من هات و بمینێن بەخێر. ئەو رەسمەش خۆم و بەرخەكانمن پێنج ساڵ پێش ئێستا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن