راچڵەكین-
بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەوا، چەند پارێزگایەكی عیراق ئەمڕۆ دەكەنە پشوو.
چەند پارێزگایەكی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممەیان كردە پشوو بۆ خوێندنگەكان و هۆكارەكەیان بۆ خراپی رەوشی كەشوهەوا گێڕایەوە.
بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواوە، هەندێك لە پەروەردەكانی بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەكی باشووری عیراق، ئەمڕۆیان بۆ خوێندكاران كردە پشوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشبینی دەكرێت، شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین روو لە ناوچەكە بكات.