ڤاكسینێكی نوێ‌ بۆ هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا دروستدەكرێت

جیهان

01/01/2024     ژمارەی بینراو 163


راچڵەكین- 
زانایانی پەیمانگای كارۆلینسكای سویدی ڤاكسینێكی نوێ‌ لەدژی هەموو جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستدەكەن. 

بەپێی گۆڤاری "bioRxiv"، ئەو داهێنانە نوێیەی زانایان پێی گەیشتوون، دوای ئەوە بوو كە تاقیكردنەوە لەسەر  24 كەسی سەرووی تەمەنی 64 ساڵان كرا و پێشتر 4-5 ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسیان وەرگرتبوو. ئەنجامی ئەم تاقیكردنەوانەش كاریگەری بەرزی ڤاكسینە نوێیەكەیان لە دژی جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسەكە دەرخست كە نەك تەنیا دژی جۆری XBB ، بەڵكو دژی جۆرە نوێیەكانیش، لەوانە BA.2.86.لەڕێگەی ڤاكسینەكەوە دەركەوت. 

ئەم داهێنانە دەكەوێتە چوارچێوەی هەوڵی زانایان بۆ قەرەبووكردنەوەی بێتوانایی ڤاكسینەكانی پێشوو لە دابینكردنی پاراستنی پێویست لە بەرامبەر گۆڕاوەكانی “ئۆمیكرۆن” و جۆرە نوێیەكان، بەو پێیەی ڤاكسینەكانی پێشوو بۆ ڤایرۆسی یەكەم دیزاین كرابوون، لەكاتێكدا ڤاكسینە تازە داهێنراوەكە بە پلەی یەكەم ئاراستەكراوە دژی گۆڕاوی “ئۆمیكرۆن” كە تەواو جیاوازە لە جۆری سەرەتایی ڤایرۆسەكە. 

ڤاكسینەكانی ئێستا كە بڵاوبوونەتەوە بە كاریگەر دادەنرێن لەدژی ڤایرۆسی رەسەنی SARS-CoV-2، هەروەها دژی گۆڕاوی “ئۆمیكرۆن”، بەڵام پەرتبوونی ڤایرۆسەكە بۆ كۆمەڵێك جۆری تر، وایكردووە زانایان ڤاكسینێكی نوێ دروست بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن