كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

02/01/2024     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 1 پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی دوێنێ .

سبەی چوار شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری درووسبونی تەم لەهەندێ ناوچەدا لە كاتەكانی بەیانی زوودا، پلەكانی گەرما نزم دەبێت بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 
سلێمانی : 13
دهۆك : 14
كەركوك : 16
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 20
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 8
گەرمیان : 18

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن