كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بەفر و باران بەڕێوەیە

کوردستان

04/01/2024     ژمارەی بینراو 283


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی، پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر،  لەدرەنگانی شەودا لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارینی کەم دەبێت، بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەکان، هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم بە ڕیژەی جیاوازهەیە، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی هەینی، ئاسمان بە گشتی هەوری دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەبەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک نمە باران دەبێت، هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 10 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی

سۆران : 10 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن