ڕوهكی گۆشت خۆر
ڕاچڵهكین-
ئەم ڕووەکە پێی دەووترێت Venus.Flytrap واتە تەڵەمێشی ڤینۆس، لەبەر جوانی ناوی ڤینۆسی لێنراوە، لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە، ڤینۆس وەک ڕووەکی تر نیە چونکە مێروو خۆرە.
وزەی پێویستی خۆی لە خواردنی مێرووەکان دەست دەکەوێت وەکو مێشەکان، پەپولەکان و جاڵجاڵۆکەکان کاتێک بەبۆنەکەی و جوانیەکەی ڕایاندەکێشیت بۆ نیشتنەوە لەسەر دوو پەڕەکەی.
ئەوەی سەرسوڕهێنەرە لەم ڕووەکە ئەوەیە کە هەستەوەری ئەوەندە زیرەک و بەهێز لە نێو باڵەکانیدا هەیە دەزانێت مێرووەکە زیندووە یان نا، هەروەها دەزانێت مێرووەکە ئەوەندە دەهێنێت بیخوات یان نا، بۆیە دوای یەکەم داخستنی باڵەکانی تا نزیکەی بیست چرکە هەڵسەنگاندنێک بۆ نێچیرەکەی دەکات ئەگەر پێی باش بوو ئەوا باڵەکان تەواو قایم دەکات و دەیخوات، ئەگەر نا بەڕەڵای دەکات.
ئا: لوقمان حەوێز- تێکساس