كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانى هەرێم

کوردستان

10/01/2024     ژمارەی بینراو 230


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاتر بوونی خێرای با لە هەندێ كاتدا . باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر لەهەندێ كات و ناوچەی جیا جیادا دەبارێت، لە لوتكەی شاخە سنووریەكان بەفربارینی كەم دەبێت، بە شێوەیەكی گشتی لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بەگشتی دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 )پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.

سبەی پێنج شەممە، لەكاتەكانی بەیانی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لەدوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، كەشی سنووری پارێزگاكان بەم شێوەیە دەبێت . 

سنووری پارێزگای سلێمانی : لەكاتەكانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت وە لەناوچە جیاجیاكاندا بارانی مامناوەند دەبێت، لەدوای نیوەرۆ لەسەر بەشێك لەئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت. 

لەسنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك : لەكاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەورە پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت ،باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لەدوای كاتەكانی نیوەرۆ دەبێت. سنووری پارێزگای كركووك، لەكاتەكانی ئێوارەدا باران بارین دەبێت.

سەبارەت بەبەفر بارین لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان و سنووریەكان بەفربارینی كەم دەبێت، پلەكانی گەرما/   بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  15 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 14  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 15   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 16  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران  : 11  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن