دهۆك.. بەهۆی ئاگركەوتنەوە ژنێك گیانی لەدەستدا

کوردستان

12/01/2024     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین -

لەشاری دهۆك بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە یەكەیەكی نیشتەجێبوون، ژنێك گیانی لەدەستداو هاوسەرەكەشی بریندار بوو.

رووداوەكە ئەمڕۆ هەینی لە شوقەیەك لە گەڕەكی ئیتێكێ لەسەنتەری شاری دهۆك روویداوە، بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە شوقەكە كەوتووەتەوەو بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستداوەو هاوسەرەكەشی بەشێك لە جەستەی سووتاوە، ئەمەش وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای دهۆك هیچ زانیارییەكیان لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن