كەشناسی: زۆرترین رێژەی باران لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

12/01/2024     ژمارەی بینراو 882

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت و لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و راپەڕینیش زۆرترین رێژەی باران ببارێت.
 
ئەمشەو بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بارینی بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەكان بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامەو بۆ ئەمشەویش بەردەوام دەبێ و پێشبینی دەكرێ لەدوای نیوەشەو، بارانبارین درێژە بكێشێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر و راپەڕین، زۆرترین رێژەی باران دەبارێت و تا پێش نیوەڕۆی سبەینێ شەممە بەردەوام دەبێت.

كەشناسی پێشبینیشی كردووە بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەی سبەینێ نمەباران بە شێوەی پچڕ پچڕ لە سەنتەری شارەكان و بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت، هاوكات نزمترین پلەكانی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:

هەولێر/ دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانی/ 2.7 ملم

دهۆك/ 0.2 ملم

زاخۆ/ 3.3 ملم

ئاكرێ/ 0.2 ملم

ئامێدی/ 3.0 ملم

بامەڕنێ/ 2.6 ملم

مانگیش/ 4.0 ملم

دەبەندیخان/ 7.0 ملم

حاجی ئۆمەران/ 14.4 ملم

هەڵەبجە/ 13.4 ملم

كەلار/ 1.4 ملم

سۆران/ 5.2 ملم

پێنجوێن/ 4.0 ملم

ماوەت/ 2.2 ملم

قەڵادزێ/ 1.6 ملم

باتوفە/ 5.8 ملم

سیدەكان/ 5.0 ملم

مێرگەسوور/ 26.2 ملم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن