تەندروستی رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا نوێیەكە بڵاودەكاتەوە

عێراق

17/01/2024     ژمارەی بینراو 190

راچڵەكین- 
وەزارەتی تەندروستی عیراق، رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە. 

دوای بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە چەند وڵاتێكی دراوسی و بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە دەرچووە، رێنمایی فەرمانگە و دامەزراوەكان دەكرێت بۆ خۆراپاراستن لە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

 بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی،"پێویستە لە شوێنە قەرباڵغەكاندا دەمامك ببەسترێت، چەند بكرێت رووبەرێكی پێویست لەگەڵ ئەوی دی هەبێت، وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە تایبەت بۆ ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان لێدەكرێت، بەكارهێنانی دەستەسڕ لەكاتی كۆكە و پژمینك، شۆردنی دەست بەشێوەیەكی بەردەوام". 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن