سودانی: سێشەمەی داهاتوو پشووی فەرمییە

عێراق

01/02/2024     ژمارەی بینراو 706

راچڵەكین- 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی كرد، سێشەممەی داهاتوو بە بۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام كازم (د.خ) بكرێتە پشووی فەرمی. 

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە دەرچووە"سودانی فەرمانی كردووە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 6ی شوباتی 2024 لە وەزارەتەكان و دامەزراوە حكومییەكان تەنیا لە بەغدا، بكرێتە پشووی فەرمی، بە بۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم (د.خ)". 

ساڵانە چەندان ملیۆن موسڵمان روودەكەنە كازمیەی باكووری بەغدا، بۆ بەرزڕاگرتنی يادى شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم (د.خ)، هێزە ئەمنییەكانیش رێكاریی توند لەو رۆژەدا دەگرنەبەر. 




 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن