پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە رادەگەیەنرێت

کوردستان

01/02/2024     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین -

وەزارەتی پێشمەرگە خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی 70 و 80 و هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەگوێرەی خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەكانی 2020 - 2023 رادەگەیەنێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای رەزامەندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی پلە بەرزكردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەكانی 2020 و 2021 و خشتەی نەورۆزی 2022 ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی (70، 80) و خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەیلولی  2022 و خشتەی نەورۆزی 2023ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای بڕینی رێكارە یاساییەكان، خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەیلولی 2022 و نەوڕۆزی 2023ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و خشتەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەكانی 2020 و 2021، لەگەڵ خشتەی نەورۆزی 2022 ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی (70، 80)ی پێشمەرگە و پاشكۆی خشتەكانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەكانی ( 2020 و 2021 و نەورۆزی 2022) سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێكارە ئیداری و كارگێڕییەكانی بۆ دەگیرێتەبەر.

سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە كە كارمان لەپێناو هەرچی زوو گەڕانەوەیان كردووە و هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین كات خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕێچكەی یاسایی خۆی وەربگرێت.

فەریق روكن عیسا عوزێر دڵنیاییدا كە كار بۆ تەواوكردنی خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكرێت و بەپێی پێویست و لەكاتێكی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزكردنەوەیان بۆ دەردەچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن