كەشناسی هەرێم: باران زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە و بەفریش لەم شوێنانە دەبارێت

کوردستان

05/02/2024     ژمارەی بینراو 394


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، و بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە نزیکەی 1- 2 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ. 

سبەی سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک و هەندێك لەناوچەکانی باکووری پارێزگای هەولێر، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک بەرزتردەبن بە (2-3) پلە و لەناوچەکانی تری هەرێم نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 10 

سلێمانی : 8

دهۆک : 10

کەرکوک : 13

هەڵەبجە : 8

زاخۆ : 9

سۆران : 5

حاجی ئۆمەران : -2

گەرمیان : 12

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن