لە كەركوك زەوی بەسەر پێشمەرگەو كارمەندانی ئاسایش دابەشدەكرێت

کوردستان

07/02/2024     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین -

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی عیراق رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر پێشمەرگەو كارمەندانی ئاسایش لەپارێزگای كەركوك دەدات.

ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە رووداوی راگەیاندووە، لەدوایین سەردانیدا بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق، داواكارییەكی خستووەتە بەردەمی سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان وەك پێشمەرگە و ئاسایش كە خەڵكی كەركوكن و دانیشتووی شارەكەن.

بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عیراق رەزامەندی لەسەر داواكارییەكە داوە كە لە كەركوك و تەواوی ناوچە دابڕێندراوەكانی تر، پێشمەرگەو كارمەندانی ئاسایش كە دانیشتووی ئەو ناوچانەن، هاوشێوەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی عیراق، زەوی نیشتەجێبوونیان بەسەردا دابەش بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن