شەڕ لەنێوان چەند كەسێك روویدا.. كوژراو هەیە

کوردستان

11/02/2024     ژمارەی بینراو 1132

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای شێخان-ی پارێزگای دهۆك، شەڕ لەنێوان چەند كەسێك روویداو بەهۆیەوە كەسێك كوژراو یەكێكی دیكەش بریندار بوون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی كێشەی زەوزار لە كۆمەڵگەی چرەی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك، شەڕە تەقە لەنێوان چەند كەسێك دروستبوو، بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختیی برینەكەی، گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك، ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای رووداوەكە، هێزەكانی پۆلیس شێخان گەیشتنە شوێنەكەو توانیان دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ  ئەو تۆمەتبارانە دەرچووە كە هۆكاری سەرهەڵدانی شەڕەكە بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن