كەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات

کوردستان

16/02/2024     ژمارەی بینراو 577

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە نیوەڕۆدا شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، سەرەتا باران بارین لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە، باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت و هەندێك کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر، بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەک ( کۆیە و تەق تەق و هیران ) هەروەها بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژهەڵاتی و پارێزگای کەرکوک، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە هەندێك کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان بەفر بارینێکی کەم هەبێت، پلەکانی گەرما، بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 14 

سلێمانی : 10

دهۆک : 14

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 10

زاخۆ : 15 

سۆران : 5

حاجی ئۆمەران : 0

گەرمیان : 18

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن