سوودانی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەكات

عێراق

21/02/2024     ژمارەی بینراو 818

محەمەد شیاع سوودانی، فەرمانگەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق

راچڵەكین -

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق داوا لەسەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەكات لەپێناو سەقامگیریی ئاسایشی وڵات، رێوشوێنە ئەمنی و هەواڵگرییەكان زیاتر بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، وەك فەرمانگەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی، لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی بارودۆخی ئەمنیی وڵات و ئامادەسازیی هێزە ئەمنییەكان كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێكخراوو بازرگانیی ماددە هۆشبەرەكان.

سوودانی داوای لەسەرجەم هێزە ئەمنییەكانی عیراق كرد رێوشوێنە ئەمنی و هەواڵگرییەكان زیاتر بكەن و ئەوپەڕی ئامادەكاریی بكەن لەپێناو پتەوكردنی لایەنی ئەمنی و بەرقەراركردنی سەقامگیریی ئاسایشی وڵات.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن