باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ راگەیەندرا

کوردستان

22/02/2024     ژمارەی بینراو 201

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، پلەکانی گەرما  نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم، پلەکانی گەرما بەگشتی جگە لەناوچە شاخاوییەکان كە کەمێک نزم دەبنەوە، نزیك دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18 

سلێمانی : 16

دهۆک : 18

کەرکوک : 20

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 17 

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 4

گەرمیان : 19

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن