راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، دەسەڵات دەداتە بەڕێوەیبەری پەروەردەكان وە سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان بۆ راگەیاندنی پشوو بەهۆی بوونی رەشەبای بەهێز و كڕێوەی بەفر.
بەپێی ئاگارییەك كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاوكرایەوە"هەروەك پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەكان و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان، لە هەر پەروەردەیەك ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێتە پشوو، لەبەر بوونی ڕەشەبای بەهێزو كڕێوەی برفر".
شەپۆلێكی كڕێوەی بەفر پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و لەئێستادا بەفر سەنتەری شاری سلێمانی سپی پۆشكردووە.