كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو رادەگەیەنێت

کوردستان

29/02/2024     ژمارەی بینراو 388


راچڵەكین-
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تـــــا 4 پلە بەرزتر دەبن بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 17

15 سلێمانی :

دهۆک : 17 

زاخۆ : 17

هەڵەبجە : 16

کەرکوک : 18

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 20

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن