راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سەردانی توركیا دەكات

عێراق

05/03/2024     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین -

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیا و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، لەلایەن یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا پێشوازی لێكراو كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

ئەعرەجی كە بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی توریكای كردووە، بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی بالای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی نێوان قاسم ئەعرەجی و یەشار گولەر بڵاوكردەوەو بەبێ ئاشكراكردنی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، تەنها ئاماژەی بەوەكردووە كە سەیفوڵڵا حاجی موفتو ئۆغڵو، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن