گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای موەلیدەی ئەهلی دەكرێت

کوردستان

10/03/2024     ژمارەی بینراو 325

راچڵەكین -

لەمانگی رەمەزاندا گۆڕانكاری لە پێدای كارەبای موەلیدەی ئەهلی لەشاری سلێمانی دەكرێت و لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ تا كاتژمێر 1ی شەو كاردەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی كاركردنی موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان دەگۆڕێت و بەپێی بەرنامەكە، كە لە شەوی یەكەمی مانگی رەمەزانەوە جێبەجێ دەكرێت، بەم شێوەیە دەبێت:

- رۆژانە موەلیدەكان لە كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شەو كاردەكەن.

- (1)ی شەو بۆ (3)ی بەرەبەیانی كارناكەن.

- (3)ی بەرەبەیانی بۆ 5:30ی بەیانی كاردەكەن.

- بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان 6:30 بۆ 8 ی بەیانی كارناكەن و رۆژانی هەینی و پشوەكانیش هەمان بەرنامە دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن