لە رووداوێكی هاتووچۆدا كوڕو باوكێك گیانیان لەدەستدا

کوردستان

15/03/2024     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای شەقڵاوە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ، كوڕو باوكێك گیانیان لەدەستداو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەرێگای نێوان هەردوو قەزای شەقڵاوەو هەریر، سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی، كە كوڕو باوكن، گیانیان لەدەستدا. 
 
بەوتەی موحسین قەسرۆكی، لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی قەزای شەقڵاوە، كە قسەی بۆ رووداو كردووە، لە رووداوەكەدا جگە لە گیانلەدەستدانی كوڕو باوكەكە، دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن