كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بارانبارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە

کوردستان

18/03/2024     ژمارەی بینراو 184


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (3- 5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا، پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە، بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەریی ئەم شەپۆڵە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : 16

سلێمانی :15

دهۆک : 15

زاخۆ : 15 

هەڵەبجە : 17

کەرکوک : 19

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن