دهۆك؛ بەهۆی لافاوەوە دوو كەس بێسەروشوێنن

کوردستان

19/03/2024     ژمارەی بینراو 159


راچڵەكین- 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك، بێسەروشوێنبوونی دوو كەس بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە كە لافاوی لە پارێزگاكە دروستكرد، رادەگەیەنێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆكەوە بڵاوكرایەوە"دوو هاووڵاتی لە دهۆك، بەهۆی ئەو لافاوەی شارەكەی گرتەوە لە ئەنجامی بارانبارینی بەردەوام لە دوێنێوە، بێسەروشوێنن". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"تیمەكانی بەرگری مەدەنی، دەستییان بە گەڕان كردووە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەكان و تەواوی هەوڵەكانیشیان بۆ یارمەتیدانی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە خستووەتەگەڕ". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن