ژمارەیەك پارێزگا ئەمڕۆیان كردە پشووی فەرمی

کوردستان

20/03/2024     ژمارەی بینراو 322


راچڵەكین- 
بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەوا، چەند پارێزگایەك ئەمڕۆ چوارشەممەیان كردە پشووی فەرمی. 

هەریەك لە پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر، سەڵاحەدین، نەینەوا، واست، و دیالە ئەمڕۆیان كردە پشووی فەرمی لە دامودەزگا و فەرمانگەكانی دەوڵەت. 

ئەو پارێزگایانە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆیان وەك پشووی فەرمی راگەیاند، فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانیان لەو پشووە بەدەركردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز رووی لە وڵات كردووە و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەكاندا دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن