رووسیا زەبرێكی گەورە لە ئۆكراینا دەوەشێنێت

جیهان

24/03/2024     ژمارەی بینراو 422

راچڵەكین -

سوپای رووسیا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر ئۆكراینا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات: چەند ناوەندێكی وزەو كارگەو كۆگای چەك و تەقەمەنی لەناوبراون.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە مووشەك هێرشیانكردووەتە سەر ئۆكرایناو چەندین شوێنی گرنگیان بەئامانج گرتووە، لەوانەش ژمارەیەك ناوەندی وزەو وێستگەیەكی كارەبا و غاز، كارگەی دروستكردنی بەلەمی خێرای بێ سەرنشین و كۆگای چەك تەقەمەنی.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، هەر لە میانی هێرشەكاندا كە شەوی ڕابردوو ئەنجامدراون، بەشێك لەو چەك و تەقەمەنییانە لەناوبران كە لەلایەن وڵاتانی ناتۆوە رەوانەی ئۆكراینا كرابوون.

بەگوێرەی میدیاكانی ناوخۆی ئۆكراینا، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی رووسیا، گەورەترین وێستگەی كارۆئاوی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەو وڵاتە وێران بووە، بەو هۆیەشەوە نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتیی بێ كارەبا بوون، لەوبارەیەوە بەرپرسێكی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی رووسیا بۆسەر ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، لەئێستادا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر لە نیوەی توانای بەرهەمهێنانیان لەدەستداوە، چاككردنەوەی زیانەكانیش، چەندین مانگی پێویستە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن