"تیك تۆك" لە عیراق قەدەغە دەكرێت

عێراق

25/03/2024     ژمارەی بینراو 284


راچڵەكین- 
هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، داواكاریی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردووەو، تا ئەپی "تیك تۆك" قەدەغە بكرێت. 

ئەمڕۆ دووشەممە، هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەانیدا رایگەیاند:"داواكاریی پێشكەشكرا بۆ قەدەغەكردنی ئەپی (تیك تۆك)"، جەختیشی لەسەر هاوئاهەنگی پەرلەمانتارانیش كردەوە بۆ قەدەغەكردنی ئەو ئەپانە. 

بە وتەەی هیام یاسری"عیراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرچووە كە زۆرترین سەردانی ماڵپەڕە خراپەكان دەكەن، ژمارەی سەردانی ماڵپەڕە خراپەكان لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوو زیاتر لە نیو ملیار بینەر بوون". 

وەزیری پەیوەندییەكانی عیراق دەڵێت"ژمارەی ئەوانەی لە مانگی شوباتی رابردوودا سەردانی ئەو ماڵپەڕانەیان كردووە، بۆ 89 ملیۆن سەردان كەمبووەتەوە". 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن