فوئاد حسێن: سودانی وتوویەتی مووچەی مانگی سێ‌ دەنێرین

ئابوری

26/03/2024     ژمارەی بینراو 841

 

راچڵەكین- 

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێنێت كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق وتوویەتی، مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرن. 
 
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە واشنتنەوە  بە كەناڵی "رووداو"ی راگەیاندووە"من، ماوەیەكە لە دەرەوەم، چونكە لە كەنەدا بووم، ئێستاش لێرەم، بەڵام هەر لە پەیوەندیم لەگەڵ بەغدا و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن و حكومەتی فیدراڵی داوای ناوەكانیان كرد و وابزانم ئەوان ئیشیان لەسەر ئەو بابەتە كردووە، تاوەكو ئەو ساتە چارەسەر نەبووە، بەڵام بزانین سبەی، دووسبەی چی دەبێت."
 
لەبارەی مووچەی مانگی ئادار، فوئاد حسێن دەڵێت "ئێمە، باسی مانگی دوو دەكەین، بەڵام ئەوەی من لە سەرۆك وەزیران تێگەیشتم ئەوەیە، دەڵێت مووچەی مانگی سێ دەنێرین." 

بە وتەی وەزیری دەرەوەی عیراق" وابزانم شاندێك لە بەغدان و لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی فیدراڵی و پێویستە حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بگەنە رێككەوتن". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن