راچڵەیكین-
ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگییەكانی F-16 كە لەلایەن ئەمریكا ڕادەستی ئۆكراینا دەكرێن، لە ھەر كوێیەك بن، دەكرێنە ئامانج، ئەگەر دژبە ڕووسیا بەكاربھێنرێن.
ڤلادیمیر پوتین لە میانی بەسەركردنەوەی بنكەی مەشق و ڕاھێنانی فڕۆكە جەنگییەكانی سەربە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ناوچەی تڤێری باكووری وڵاتەكەی رایگەیاند، دابینكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی"F-16" بۆ ئۆكراینا لەلایەن ڕۆژئاواوە، ھیچ شتێك لە گۆڕەپانی جەنگدا ناگۆڕێت، چونكە ئێمە ئەو فڕۆكانە لەناودەبەین ھەروەك چۆن ئەو تانك و زرێپۆش و چەك و تەقەمەنییانەی دیكەمان لەنابردووە كە لەلایەن ڕۆژئاواوە بۆ ئۆكراننا رەوانەكرابوون.
بە وتەی سەرۆكی رووسیا، فڕۆكە جەنگییەكانی "F-16" كە لەلایەن ڕۆژئاواوە ڕادەستی ئۆكراینا دەكرێن لە ھەر كوێیەك بن، دەكرێنە ئامانج، ئەگەر دژبە ڕووسیا بەكاربھێنرێن، رەتیشیكردەوە وڵاتەكەی هێرشبكاتە سەر وڵاتانی باڵتیك و پۆڵەندا، ئەو دەنگۆیانەشی لەو رووەوە بە بێ مانا، وەسفكرد.