رۆژێك لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشووی فەرمی

کوردستان

05/04/2024     ژمارەی بینراو 1983

 
راچڵەكین-
رۆژی سێشەممەی داهاتوو كە دەكاتە 9ی نیسان و رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان دەكات، لە عیراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە كە ساڵڕۆژی رووخانی رژێمی بەعسە.

بەپێی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە رۆژی 9ی نیسان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، حكوومەتی عێراقیش ئەو رۆژی كردووە بە پشوو.

هۆكاری پشووەكە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان، ئەو رۆژەش لەمساڵدا دەكەوێتە رۆژی سێشەم كە رۆژێك پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆزە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن