ئەمریكا.. بوومەلەرزەیەكی بەهێز نیویۆرك دەهەژێنێت

جیهان

05/04/2024     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری نیویۆرك-ی لە رۆژهەڵاتی ئەمریكا هەژاند و تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

سەنتەری رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكا، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.8 پلە بەپێوەری رێختەر، نیویۆرك-ی گرتەوەو لەناوچەكانی دەوروبەریش وەك نیوجێرسی هەستی پێكراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، چەقی بوومەلەرزەكە، سەر سنووری نێ,ان نیویۆرك و نیوجێرسی بووە، تائێستا بەفەرمی هیچ ئامارێك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن