راچڵەکین-
لە
ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی بەلوچستان، دوو پۆلیسی ئێران
کوژران و یەکێکیش بەسەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ
شەممە، سایتی حالڤەش کە هەواڵەکانی ناوچەی بەلوچستان دەگوازێتەوە ڕایگەیاند، لە ئاکامی شەڕ و
پێکدادان لە نێوان ژمارەیەک چەکدار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەی
زاهیدان لە پارێزگای بەلوچستان، دوو پۆلیس کوژراون و یەکێکیش بەسەختی بریندارکراوە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی سەر بە حکومەتی ئێرانیش هەواڵی کوژرانەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، شەڕەکە لە نێوان چەند چەکدارێک ڕوویداوە و پۆلیس بەنیەتی ناوبژی کردن ڕۆشتووە بەڵام لەلایەن چەکدارەکانەوە پێکراون.
تاوەکو
ئێستا ناسنامەی هێرشبەران ئاشکرا نیە و زانیاری دیکە بڵاونەکراوەتەوە.