راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
ڕایگەیاند، لەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠ لەسەدیی بۆ پارەی کارەبا دەچێتە بواری
جێبەجێ کردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی
بەوە کرد، ئەمڕۆ 7-4-2024، سکرتایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە (4650) بڕیارەکەی
ئاڕاستەی وزارەتی کارەبا کردوە داواشکردوە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە و هەر لە ئەمڕۆشەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە (128) لە بەرواری
27-3-2024 بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بەرێژەی (20%) لە بڕی پارەی کرێ بەشداربوانی کارەبا
کەڵەبووی هاووڵاتیین تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی
کورستان.