هاتووچۆی بارهەڵگر لەم رێگایانەی هەولێر قەدەغە دەكرێت

کوردستان

07/04/2024     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین -

هاتووچۆی هەولێر بڕیاریدا لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەڕێگای سەیرانگاكان و شوێنە گەشتیارییەكاندا قەدەغە بكات.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت لەڕۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بەمەبەستی گەشت و سەیرانكردن، سەردانی سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەكان بكەن، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو رێكخستنی هاتووچۆدا، بڕیاردرا بەقەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو رێگایانەی دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەڕێگای سەیرانگاكان و شوێنە گەشتیارییەكان، تا كۆتایی هاتنی پشووی جەژن بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن